عەشیرەتە عەرەبەكانی نەینەوا: بە بەڵێ دەنگ بۆ ریفراندۆمی كوردستان دەدەین

دوای ئەوەی بڕیاری سازدانی ریفراندۆم درا, لە ئێستادا بەشێوەی جیاجیا لە لای پێكهاتەكان پێشوازیەكی گەرمی لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لێدەكرێت, گوتەبێژی عەشیرەتە عەرەبەكانی نەینەوا دەلێت:” ناوچەكەمان دەخەینە سەر كوردستان و (بەڵێ) بۆ ڕیفراندۆم
شێخ مەزاحم حویت، گوتەبێژ بەناوی عەشیرەتە عەرەبەكانی نەینەوا، ڕای گەیاند: “عەشیرەتە عەرەبەكان زیاتر لە جارێك داوایان لە سەرۆك مەسعود بارزانی كردووە بۆ ئەوەی ناوچەكانیان بخرێتە سەر هەرێمی كوردستان”, بۆیە بەدڵنیایەوە دەڵێن ناوچە عەرەبییەكانی نزیك هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندی ڕیفراندۆمی كوردستان دەنگ دەدەن.
ئەو گوتەبێژە لە لێدوانەكەیدا بۆ ماڵپەری (بەغداد الیوم) پرسیاری ئەوەش دەكات، كە ئایا: “نوێنەرانی نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق، وەك عەبدولڕەحمان لوویزی و عەبدولڕەحیم شەممەری چییان بۆ نەینەوا كردووە كە بتوانن چارەنووسی ناوچەكەمان دیاری بكەن”.
جەختیشیكردەوە، كە بڕیاریان داوە بچنە سەر هەرێمی كوردستان: “چونكە تەنها لایەنە كە لەگەڵماندا بوون”.

Back to top button