كۆمپانیای مێرکوری ئه‌مریكی: گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ شاسوار هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و به‌كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ و ناراست له‌قه‌ڵه‌می دا
كۆمپانیا (مێرکوری Mercury ) ئه‌مریكی بۆ لۆبی و په‌یوه‌ندیه‌كان، كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كۆمپانیای نالیا، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدابوو بۆ كاری په‌یوه‌ندی، ئه‌مرۆ 10ی 8ی 2017 كۆمپانیاكه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵگه و بۆروون بوونه‌وه‌ی جوڵه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانده‌وه،خۆی بێ به‌ری كرد له شاسوار عه‌بدولواحید”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك ئه‌مرۆ 10ی 8ی 2017 كۆمپانیای مێركوری ئه‌مریكی بۆ په‌یوه‌ندی و لوبی، كه گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌نجامدا، بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا، كه وابریار بوو لۆبی بۆ بكات بۆ دژایه‌تی كردنی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئه‌مرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانده‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، كۆمپانیای مێركوری ئه‌مریكی بۆ په‌یوه‌نده‌ی و لۆبی، ئه‌مڕۆ 10ی 8ی 2017 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید بۆ رێگری كردن له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كۆمپانیاكه به‌فه‌رمی رایگه‌یاند، هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید، رایگه‌یاندووه كه ناوبراو كه‌سێكی راستگۆ نه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌كی ناراست كاری كردووه”.