فەرهاد سەنگاوی: بڕیارەكەی ئەوان هیچ نرخێكی نییە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری وەدەرنانی پەرلەمانتارێكی حزبەكەی لە پەرلەمانی كوردستان دەركرد, ئەو پەرلەمانتارە رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بڕیاری ئەوان هیچ نرخێكی نییە لام و ئەو لە ساڵی 2005-ەوە یەكێتی نییە.
فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی لەدوای بڕیاری دەركردنی لە ریزی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند:””بڕیارەكەی یەكێتی تاجێكە لەسەر سەرم، من دەمێكە وتومە یەكێتی نیم، یەكێتیم لە 75 تا 2005، لەوە بەدواوە یەكێتی نیم”.
وتیشی “بڕیاری ئەوان هیچ نرخێكی نییە لام، ئەوان گوێ لە گەلێك ناگرن، ئیتر چۆن گوێ بۆ من دەگرن؟”.
فەرهاد سەنگاوی راشیگەیاند، ئەگەر یەكێتی لەگەڵ یاسادان، داد و دادپەروەری هەیە، بابڕۆنە بەردەم یاسا.