بە وێنە: شاسوار لەبەرامبەر رەخنە جنێو بە رەخنەگران دەدات

دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری بەرەو قۆناغێكی باڵاتری گەیشتن بە سەربەخۆی كوردستانی پەسەند كرد, كە سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستانە لە 25ی ئەیلولە, بەڵام دوای ئەوەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم پێكهێنرا, چەند كەسێك دژ بەو هەنگاوەی هەرێمی كوردستان جولانەوەی نەخێرلە ئێستادا كە بە جولانەوەی (من مرۆڤ نیم, چونكە كوردم) ناودەبرێت, دامەزراند لە ئیستادا لە رێگایی تۆڕە كۆمەلایەتیەكان بە زمانێكی زبر هەوڵی كۆكردنەوە دەنگی نەخێر ئەدەن.
شاسوار عەبدوالواحید, یەكێك لە ئەندامانی جولانەوەی نەخێر لە ئێستادا كە بە جولانەوەی (من مرۆڤ نیم, چونكە كوردم) ناودەبرێت, لەگەڵ ئەوەی كەنالێكی میدیای دامەزراندوە بە ناوی نەخێر لە ئێستادا, لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دژ بەو پرسە نشیتمانیە كاردەكات, كە كاركردن بەم لۆجیكە گومانی گەروەی لەسەر ئەم سەرمایەدارەی دورست كردووە كە لە بەرامبەر بڕیك قازانجی كەسی ئەم شەڕەی بەرژەوەندی باڵای نیشتمان بكات.
ئەو ئەندامەی ئەندامانی جولانەوەی نەخێر لە ئێستادا كە بە جولانەوەی (من مرۆڤ نیم, چونكە كوردم) ناودەبرێت, جگە لەوەی لە میدیاكانی دژ بە خەلكی نیشتمانی كاردەكات, ئەوا لە رێگەی تۆڕە كۆمەلایەتیەكان بە زمانێكی زبر وەڵامی هاولاتیان دەداتەوە كە لە بارەی جولانەوەكەیان سەرنجییان هەیە, یان رەخنە جولانەوەكەیان دەگرێت.
خواكوڕك وێنەی وەڵامی چەند كۆمێنتێكی ئەو سەرمایەدارەی گرتووە و بڵاوی دەكاتەوە كە جنێو بە گەنجێك دەدات.

Back to top button