سكرتێری حزبی شیوعی: ئێستاش زەمینەیەكی لەبار هەیە كوردو عەرەب بە دراوسێیەتی بژین.

لەگەڵ ئەوەی ئێستا شاندێكی لە لایەن ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە كە لە ئایندەیەكی نزیك سەردانی بەغدا بكەن بۆ تاوتیوكردنی پرسی سازادنی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان, سكرتێری حزبی شیوعی رایدەگەیەنێت كە سەربەخۆی لە دژی گەڵی عەرەب نیە, مافی خەلكی كوردستانە.
كاوە مەحمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان رایگەیاندووە: پێویستە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان وتوێژ لەگەڵ بەغدا بكەن و رونی بكەنەوە ریفراندۆم و سەربەخۆیی لە دژی گەلی عەرەبدا نییە، ئێستاش زەمینەیەكی لەبار هەیە كوردو عەرەب بە دراوسێیەتی بژین.

سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان گوتیشی:” كاتی گفتوگۆ كردن لەسەر هەمواركردنەوەی دەستوری عیراق بەسەرچوەو دەبێت بەرامبەر تێبگەیەنرێت دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان چەند لە بەرژەوەندی گەلی كوردە ئەوەندەش لە بەرژەوەندی وڵاتانی دراوسێ‌ و ناوچەكەدایە.

كاوە مەحمود لە درێژەی قسەكانیدا جەختیشیكردەوە، ئەگەر وتوێژەكان لە سەر وەرگرتنی ماف و ئیمتیازاتی نوێ و هەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەكی دەستوری عیراق بێت ئەوا بە دڵنیاییەوە سەركردایەتی كورد متمانەی خەڵك و میللەتەكەی لەدەستدەدات .

Back to top button