بە ڤیدیۆ: رۆژنامەنوسێكی عێراقی: بەبەڵگە ئێن ئاڕتی پارەی لە ئێران وەرگرتووە
ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی دوای ئەوەی لە لایەن حزب و لایەنە سیاسیەكان لە حەوتی حوزیرانی رابردوو بڕیاری لێدرا, لەبەرامبەریدا لە سلێمانی بارزاگانێك بە هۆی پالپشتی دارای نەیارانی سەربەخۆی كوردستان بڕیاری دا كە دژ بە ریفراندۆم بوەستێتەوە, رۆژنامەنوسێكی عێراقی ئاشكرای دەكات كە شاسوار پارەی لە مالیكی وەرگرتووە.
ڕۆژنامە نووسی ناوداری عێراق ئەنوەر حەمەدانی,لە میانەی بەشداری كردنی لە بەنامەیەكی تەلەفزیۆنێكی عێراقی دەلێت:”ئێن ئاڕتی بە پارەی ئێران بە ڕێوە دەچێت و پاڵپشتی دەكرێت لەلایەن ئێران لە دژی سیاسەتی سەرۆك بارزانی و سیاسەتی هەرێمی كوردستان خاوەنی كەناڵەكە برای سروە عەبدولواحیدە كە پەیوەندیەكی نایابی لەگەڵ مالیكی هەیە.”
ئەو رۆژنامە نوسە دەشلێت:” ئەوەی مالیكی بلێت ئەم تەلە فزیۆنە بە راستی دەزانێت و كاری بۆدەكات”