له تازه‌ترین لێدواندا (موقته‌دا سه‌در) هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی كورد له عێراق ئاشكراده‌كات
له نوێترین لێدوانی‌دا ،رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، سه‌باره‌ت به ریفراندۆم و جیبابوونهوهی هه‌رێمی كوردستان له عێراق، رایدەگەێنێت” كێشە كەڵەكەبووەكانی حكوومەتی پێشوو وایكرد كورد بیر لە جیابوونەوە بكاتەوە.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، (موقتەدا سەدر) رێبەری رەوتی سەدر له عێراق، لەبارەی ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستانەوە رایگه‌یاندوه” زۆر ھیواخوازبوو كاتی ئەنجامدانی پرۆسەكە دوابخرێت، دەشمانەوێت لەگەڵ كورد بەیەكەوە بژین، بەڵام ھەموو ئەو كێشە كەڵەكەبووانەی حكوومەتی پێشوو، وایكرد كورد بیر لە جیابوونەوە بكاتەوە.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در (موقتەدا سەدر ) سەبارەت بە چه‌كدارانی حەشدی شەعبی، ده‌ڵێت”ئێمه بوونی دوو سوپای لە عێراقدا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و پێویستە حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپا تێكەڵ بكرێت و تەواو لە ژێر فەرماندەیی حكوومەتدابێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی و گرێدانی هاوپه‌یمانی نێوان خۆی حەیدەر عەبادی و عەمار حەكیم، رایگه‌یاند” ھیچ رێگرییەك لەبەردەم ھەنگاوێكی لەمجۆرەدا نابینم.