وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی ئوردن: ریفراندۆم په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌ ئه‌وه‌ كارێكی نێوخۆی عێراقه‌

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، و ده‌ڵێت” پرسی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌ وه‌كو ئوردن، ئه‌وه‌ كارێكی نێوخۆی عێراقه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌.

(ئه‌یمه‌ن سه‌فدی) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق (ئیبراهیم جه‌عفه‌ری) گوتی” پرسی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ 25 ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت، كاروباری ناوخۆی عێراقه‌، په‌یوه‌ندی به‌ئوردنه‌وه‌ نییه‌، هیچ كات ئێمه‌ خۆمانی تێ هه‌ڵناقورتێنین.

سه‌فدی له‌ كۆتایی قه‌سكانی باسی له‌وه‌شكرد” ئێمه‌ وه‌كو یه‌ك وڵات مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ین و خۆمان له‌ راپرسی كوردستانیش هه‌ڵناقورتێنین، په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌، ئه‌وه‌ كاری ناوخۆی عێراقه‌

Back to top button