سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس ده‌یه‌وێت بۆندێكی تری گه‌وره‌ مۆربكات و ئامانجه‌كه‌ش دیاریكراوه‌

یانەی پاریس سانجێرمان فەرەنسی لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی یاریزانێکی دیکەی گه‌وره‌ بھێنێتە ریزەکانی بۆ ئەوەی یارمەتی نەیمار بدات لەھێلی پێشەوەی تیپەکەی و بۆمبێكی تر له‌ نێو بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بته‌قێنێته‌وه‌.

بەپێی ھەواڵێك كه‌ له‌ رۆژنامەکانی ئینگلتەرا  بلاوكراوته‌وه‌” (ناسر خلێفی) سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان بۆندێکی پێشکەش بە یانەی ئەرسنال کردوە بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان (ئەلکسیس سانشێزی) چیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆپچیه‌كان.

لەھەواڵەکەشدا ئه‌وه‌ باسكراوه‌ كه‌ یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌” ئاماده‌ن بڕی ٨٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بە یانەی ئەرسنال بدات لەپێناو بەدەستھێنانی تواناکانی سانشێز و ھەروەھا ئامادەیە ھەفتانە ٤٠٠ ھەزار جونەیھی ئیستەرلینی وەک مووچە بە سانشێز بدات.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان” ئەگەر یانەی ئەرسنال بە بۆندەکەی پاریسیەکان رازی بێت ئەوا سانشێز دەبێتە دووەم گرانترین یاریزان لەم وەرزە لەدوای نەیمار داسێلڤا کە بەبڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ  چووە ریزی یانەی پاریسی ..

Back to top button