چۆن خۆمان بپارێزین بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ نه‌بین

وه‌ك ده‌زاندرێت نەخۆشی شەکرە (Diabetes mellitus) یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ درێژ خایەنەكان و ئەگەر بە باشی چاودێری وورد نەکرێت چەندین ئاڵۆزی و مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ پەیدا دەکات.

ئه‌وه‌ی زانراوه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌، هه‌ندێكیان حاله‌تی تووشبوونیان زۆر خراپه‌ و پێوویسته‌ زۆر ووریایی بین، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشیش نه‌بین پێویسته‌ خۆمان بپارێزین و له‌چه‌ند حاڵه‌تێك كه‌ ئه‌گه‌ری تووشبوونمان به‌نه‌خۆشیه‌كه‌ زیاتر ده‌كات، له‌وانه‌:-

  1. -کۆنترۆلڕ کردنی کێشی لەش بە پەیڕەو کردنی بەرنامەیەکی تایبەت و بەردەوامی خۆراک .
  2. – جوڵە یان مەشقی وەرزشی با تێکڕای بارستایی لەش (BMI) ھەرگیز لە (٢٥کگم /مەتر ٢) زیاتر نەبێت بۆ پیاوان (٢٣) و بۆ خانمان (٢٢) باشترین پێوانەیە .
  3. – کەسێک ھەرگیز جگەرەی نەکێشابێت ، یان بەلای کەم بۆ ماوەی (١٠) سالڕ وازی لە جگەرە کێشان ھێنابێت زیاتر پارێزراو تر دەبێت .
  4. – لە لایەنی فیزیکییەوە ئەکتیڤ و چالاک بە  ، ڕۆژانە بە لای کەم بۆ ماوەی (٢٠) خولەک وەرزشێکی سوک و ھەفتانە (٣) جار وەرزشێکی ئاوا ئەنجام بدە کە ببێتە ئەگەری ئارەق کردن .
  5. – با خۆراکت تەندروستانە بێ و ڕێژەیەکی بەرز ڕیشالڕ لەخۆ بگرێت لەگەلڕ دوور کەوتنەوە لە چەورییە نیوەندەکان و کەمکردنەوەی کاربۆھیدراتە ساف کراوەکان و شەکرەکان لە خۆراکی ڕۆژانەدا ، ھەروەھا بەکار ھێنانی چەورییە ناتێرەکان لەجیاتی چەورییە تێرەکان یان چەورییە خراپەکان لەگەلڕ دوور کەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان  .
Back to top button