مباپی چاره‌نووسی نادیاره‌ و مۆناكۆ ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ فرۆشرابێت

یانه‌ى مۆناكۆى فه‌ره‌نسى ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان رێكه‌وتبن له‌ سه‌ر گواستنه‌وه‌ى یاریزان كیلیان مباپی بۆ یانه‌ی پاریس و هه‌واڵه‌كان به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ى ماركای ئیسپانی ئاشكراى كردبوو” كه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێرى كه‌مى داهاتوو یانه‌ى پاریس سان جێرمان ده‌گاته‌ رێكه‌وتن بۆبه‌ده‌ست هێنانى تواناكانى مباپى له‌به‌رامبه‌ر (160)ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ (20)ملیۆن یۆرۆى تر وه‌ك پاداشت.
له‌ وه‌ڵامی ئه‌م هه‌وڵه‌دا رۆژنامه‌ى لۆ باریزانى فه‌ره‌نسى له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى نێو یانه‌ى مۆناكۆى فه‌ره‌نسى كه‌ وه‌ریگرتووه‌، رایده‌گه‌ێنێت” یانه‌ى پاریس سان جێرمان هیچ گرێبه‌ستێكیان پێكه‌ش نه‌كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ى مباپی و ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌ راستی.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژه‌مه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌” كه‌ تا ئێستا سه‌رۆكی پاریس سان جێرمان یهچ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌ نه‌كردووه‌ بۆ هاتنی بۆ ریزی یانه‌كه‌ی پایته‌خت.

Back to top button