شێخ جه‌عفه‌ر:ئەوانەی دژی ڕیفراندۆمن نامەوێت قسەیان لەسەر بکەم و شیاوی وەڵام دانەوەش نین

فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی70ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستانن رایده‌گه‌ێنێت” گەلی کوردستان مافی خۆیەتی کار بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانی خۆی بکات و سەربەخۆ بێت.
(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) بەرپرسی یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانسه‌باره‌ت به‌و كه‌س و لایه‌ن و ناوانه‌ی كه دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت”ئەوانەی دژی ڕیفراندۆم دەجووڵێنەوە، نامەوێت قسەیان لەسەر بکەم، شیاوی وەڵام دانەوەش نین، من پێشمەرگەم، خەباتی خۆم و داھاتووشم بۆ پێشمەرگایەتی دەبێت، من و ھەزاران پێشمەرگە و خانەوادەی شەھید خەباتمان بۆ ئەوە کردووە کە گەلی کوردستان بگاتە ئاواتی خۆی كه سه‌ربه‌خۆی و ده‌وڵه‌تی كوردستانه، ئێستاش خه‌ریكه ئه‌و ئاواته‌مان بێته دی و بڕیار له‌و باره‌یه‌وه دراوه، ده‌بێت هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین بۆ سه‌رخستنی، به پشتیوانی خوا و خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ئه‌و ئاواته به‌دی ده‌هێنین و له پێشناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه” گه‌لی كوردستان ماف و حه‌قی خۆیه‌تی خه‌بات بكات بۆ به‌دیهێنانی ماف و ئاواته‌كانی خۆی كه سه‌ربه‌خۆی و ده‌وڵه‌تی كوردستانه، ئێمه‌ش وه‌كو یه‌كێتی یه‌كێك له درووشمه سه‌ره‌كیه‌كانمان بریتی بووه له مافی چاره‌ی خۆنووسین،بۆیه یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌یه و پشتگیری له ریفراندۆم ده‌كات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك، بۆیه زۆر پێویسته ھەموومان پێكه‌وه بڕیار لەچارەنووسی گەلەکەمان بدەین، تاکەی بەدیار ئەم و ئەوەوە بوەستین بڕیار لەسەر چارەنووسمان بدات، ڕۆژێک قووتی خەڵکی کوردستان ببڕێت و ڕۆژێک ھێزی چەکدارمان بۆ زیندوو بکاتەوە.