رۆیشتن به‌خێرای هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی بپارێزرێیت له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات
ڕۆیشتنی خێرا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی شێرپه‌نجه‌ی(پرۆستات) لای پیاوان
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆڕ له‌نه‌خۆشخانه‌ی (كالیفۆرنیا) له‌ئه‌مریكا له‌سه‌ر (١٤٥٥) نه‌خۆش ئه‌نجامیان داوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و پیاوانه‌ی له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای توشبوندان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی (پرۆستات) و ڕۆژانه له‌ماوه‌ی (٣) سه‌عاتدا توانیویانه نزیكه‌ی (٥) كیلۆمه‌تر ببڕن بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌به‌رده‌وامی، له(٥٧%) ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان له‌لا كه‌متر بۆته‌وه له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و ماوه‌یه‌یان بهرۆشیتنی خێرا به‌سه‌ر نه‌بردوه. هاوكات (ئێرین ریچمان) یه‌كێك له‌به‌شداربوانی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی بهوهكردوه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو” كه رۆیشتنی خێرا هۆكارێكه بۆ ته‌شه‌نه نه‌كردنی نه‌خۆشیه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته توشبوان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات پابه‌ند بن پێوه‌ی. پێویسته بووترێت وابڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه له گۆڤاری ( لێكۆڵینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه) له ئه‌مریكا بلاَوبكرێتهوه