كۆمسیۆن وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان

بەڕێوبەری گشتیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستاندا سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ركۆایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كوردستان رایده‌گه‌ێنێت”رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌ینه‌وه‌.

(کاروان جەلال)  بەڕێوبەری گشتیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستاندا  رایگه‌یاندوه‌”ئێمه‌ وەک کۆمسیۆن پابەندی ئەو نووسراوە دەبین کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردن ناردوویەتی و رۆژی یەکشەممەی دابێ کۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی کۆمسیۆن بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.

هه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌و پرسه‌ و دواكه‌وتنی وه‌ڵامی كۆمسیۆن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای سەبەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لەھەرێمی کوردستان (شێروان زرار)، له‌ پێشووتر رایگه‌یاندبوو” هیچ هۆكارێك نیه‌ بۆ دواكه‌وتنی وه‌ڵامی ئێمه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌ڵكو ته‌نها پێویستمان به‌كات هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رووی ته‌كنیكیه‌وه‌ هیچ گرفتێكمان نه‌بێ.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ رۆژی ١٢/٧/٢٠١٧سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کۆمسیۆنی راسپارد بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن لە رۆژی ١/١١/٢٠١٧ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم ئەنجام بدرێت.

Back to top button