سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد: به‌ره‌ی كه‌مپینی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم سه‌ر ناكه‌وێت توانای گۆڕینی بۆچوونی خه‌ڵكی كوردستانیان نیه
سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری كوردستان، سه‌باره‌ت به جولانه‌وه‌ی به‌ره‌ی نه‌خێری شاسوار عبدالواحید، رایدهگهێنێت” به‌ری نه‌خێر به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ناتوانێت بۆچوونی خه‌ڵكی كوردستان بگۆڕێت و پێویسته جگه له پارتی و یه‌كێتی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان بگه‌نه ڕێككه‌وتن.
(د.مه‌حمود عوسمان) سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی دیاری كورد، سه‌باره‌ت به كه‌مپینی نه‌خێری شاسوار و تاقمه‌كه‌ی دژ به ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایدهگهێنێت”پارتی و یه‌كێتی سه‌نگی زۆریان هه‌یه و دوو هێزی سه‌ره‌كین له كوردستان،به‌ڵام زۆر گرنگه هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان له‌م پرسه نیشتیمانیه پێكه‌وه بن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌موو كێشه‌كانی تری به‌رده‌ممان بوه‌ستنه‌وه و كۆده‌نگیه‌كی باش هه‌بی له‌و پێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مافه‌كان و خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دی بێت.
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌شی پێداوه” كه به‌ره‌ی نه‌خێر له ئێستا هیچ گرنگی و سه‌نگێكیان نیه و ناتوانن گۆڕانكاری له بۆچوون و به‌ڵێی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.