نه‌جمه‌دین كه‌ریم: كه‌ركوك له ڕووی مێژووی و واقیعیه‌وه كوردستانیه ریفراندۆمی تێدا ده‌كرێت.
پارێزگاری كه‌ركوك دوپاتی له‌سه‌ر كوردستانی بوونی كه‌ركوك كرده‌وه‌و رايده‌گه‌ێنێت” له رووی مێژوویی و واقیعیه‌وه پارێزگای كه‌ركوك به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان و هه‌رگیز كه‌ركوك له كوردستان دانابڕدرێت.
(د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك سه‌باره‌ت به كوردستانی بوونی كه‌ركوك رایگه‌یاندوه” كه‌ركوك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه كه چه‌ندین نه‌ته‌وه‌و ئاین و ئاینزا له‌خۆی ده‌گرێت، و به‌غداش له‌و باره‌وه ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی وروژاندنی پرسی تائیفی و ره‌گه‌زی ده‌سته‌لاتی خۆی به‌سه‌ر پاریزگای كه‌ركوكدا بسه‌پێنێت، به‌ڵام كه‌ركوك كوردستانیه و هیچ كات كه‌ركوك ناتواندریت له كوردستان دابڕێندرێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پاش ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 7/6/2017 به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسه‌كانی كوردستان جگه له گۆران و كۆمه‌ڵ بڕیار درا به ئه‌نجامدانی ریفراندۆ له ته‌واوی هه‌ریمی كوردستان به ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌ریمی كوردستانیش، هه‌ر ئه‌وكات و له‌چه‌ندین بۆنه‌ی تردا، پارێزگاری كه‌كوك دووپاتیكرده‌وه” كه كه‌ركوك به رێژه‌ی 100%100 ئاماده‌یه بۆ -ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئه‌و شاره هه‌رگیز دانابڕێندریت له كوردستان.