نهخێرهكهت ته‌نها بۆ سنوری ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستان نیه
رێكان سه‌باح
تێگه‌یشتن له ئارگۆمێنتی نه‌خێر یان رووئیا و دیدیی نه‌خێر كه خۆی له‌پاڵ ( مووچه و كاره‌با و حكومرانی 26 ساڵه‌ی ) مه‌ڵاس داوه‌ی له‌هه‌وڵی قۆستنه‌وه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دایه، له‌ناوه‌خنی خۆیدا بێ ئاگادار ترین جۆر مرۆڤن،كه ناتوانێت هه‌ست به‌وه بكات، كه به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم، ته‌نها بابه‌تێكی دیموكراسی و ئازاد بۆچوون نیه، به‌ڵكو پێناسه كردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه بۆ سه‌د ساڵه ئه‌سیری پێناسه و شوناسێكی تره له‌چوار ده‌وڵه‌تدا، زیندانی كراوه، پێناسه و شوناسی تری پێدراوه،سنوری به‌ڵێ سنورێكی دیاری كراوی( نه‌بوونی كاره‌با و كه‌می مووچه نیه) به‌ڵكو سنوری به‌ڵێ سنوری پێناسه‌كردنی شوناسێكه كه له‌چوار ده‌وڵه‌تدا زیندانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كراوه، واتا سنوری به‌لێ ریفراندۆم، ته‌نها هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك نیه، ئه‌م دیده‌ی كه خۆی له نه‌خێر بارگاوی كردووه بۆ حه‌زی شه‌خسی، یان به‌رژه‌وه‌ندی، هیچ كات یه‌كانگیر نیه، به خوێنه‌وه‌یه‌كی راست بۆ ریفراندۆم و به‌ڵێ و سه‌ربه‌خۆی دا، چونكه پرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد، دوو پرسی جیاوازه، خۆی له دوو قۆناغی خه‌بات پێشان ده‌دات، كه من به‌دوو خاڵ باسی ده‌كه‌م”.
یه‌كه‌م قۆناغی به‌نه‌ته‌وه بوونی كورد و ناساندنی له‌رووی یاسای نێوده‌وڵه‌تی كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌یه، له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م پێناسه و ناساندنه، ته‌نها پێناسه و ناساندنی كورد نیه له باشوری كوردستان و كه‌سیش ناتوانێت سنوری كورد بوون دیاری بكات، كه‌وایه، پێناسه و ناساندنی كورد له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌پێی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی پێناسه و ناساندنی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورده له‌هه‌موو دونیادا، واتا به‌ڵێ ریفراندۆم، بابه‌تێكه ته‌نها وابه‌سته‌ی سنوری حكومرانی هه‌رێمی كوردستان نیه، به‌ڵكو ئه‌ركێكه له‌سه‌ر شانی كوردی باشوری كوردستان، كه پێناسه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بكات، كه له‌چوار ده‌وڵه‌تدا زیندانی كراوه، پێناسه و ناسنامه‌ی تری پێدراوه، بۆیه سنوری به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، سنورێكی جوگرافیایی دیاری كرا‌و نیه، به‌ڵكوه پێناسه و ناساندنی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، كهوابهسته نیه به سنوری جوگرافیا، بۆیه ریفراندۆم ته‌نها ئه‌ركێكه له‌سه‌ر شانی كورد له‌باشوری كوردستان، به‌ڵام وابه‌سته‌ی هه‌موو كوردێكه له‌هه‌موو جیهان،ئه‌مه‌ش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ده‌وڵه‌تدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، بۆیه تێگه‌یشتن له به‌ڵێ ته‌نها بابه‌تێكی سیاسی و حزبی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و حكومرانی نیه، تا گروپی گوماناوی نه‌خێر،له‌ژێر ئه‌م تۆمه‌ته‌دا دژایه‌تی به‌ڵێ بكات”.
دووه‌م قۆناغی رزگاری جوگرافیا، كه سنوری خاكی كوردستان ده‌گرێته‌وه، له‌ریفراندۆمی باشوری كوردستان رزگار نابێت، به‌ڵكو وه‌ك جوگرافیا هه‌ر داگیركراو ده‌مێنێته‌وه، ته‌نها جوگرافیایی ئه‌و به‌شه‌ی باشوری كوردستان رزگار ده‌بێت” به‌ڵام پێناسه و ناساندنه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌پێناسه و نه‌ته‌وه‌كانی تردا رزگاری ده‌بێت، كه‌وایه قۆناغی به‌نه‌ته‌وه بوونی كورد له سه‌ربه‌خۆی دا به‌رجه‌سته ده‌بێت، بۆیه هه‌نگاوی رزگاری نه‌ته‌وه‌ی كوردستان، له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی باشوری كوردستان، ته‌كانێكه بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌ی كورد له چوار نه‌ته‌وه‌كه‌ی تر و به‌فه‌رمی ناساندنی، كه ئه‌وانیش( عه‌ره‌ب و تورك و فارس و ئه‌رمه‌ن)ه بۆیه ریفراندۆم له‌باشوری كوردستاندا، له‌ژێر تیشكی هه‌موو كوردێكه، له‌هه‌موو دونیا، ئه‌وه‌ش وا له‌كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستان ده‌كات، به‌تووندی له‌دژی نه‌یاره‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بوه‌ستنه‌وه، چونكه دواجار ئه‌گه‌ر ئه‌مه له‌ژێر رزگاری جوگرافیا و نه‌ته‌وه بوونی كورد له‌باشوری كوردستان دا پێناسه بووه، به‌ڵام له‌رووی یاسایی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، بۆ هه‌ر كوردێك ناساندن و پێناسه‌یه‌تی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ته، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و قۆناغی رزگاری نه‌ته‌وه‌یه‌تی له‌شوناسی سه‌پاوی سه‌ری كه پێی ده‌گوترێت عێراقی و توركی و فارس و سوری و ئه‌رمه‌نی”.