به‌رشه‌لۆنه و عوسمان دیمبلی رێككه‌وتوون و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو هه‌مووشتێك یه‌كلا ده‌بێته‌وه
پاش هه‌وڵدانێكی زۆری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆ كڕینی یاریزانێكی به ئه‌زموون بۆ شوێنی یاریزانی به‌رازیلی و یاریزانی ئێستای یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی، سه‌ر ئه‌نجام رۆژنامه هه‌واڵیه‌كان له فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌ێنن” كه به‌رشه‌لۆنه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو دیمبلی به‌فه‌رمی ده‌گوازێته‌وه یانه‌كه‌ی.
رۆژنامەی (لۆپاریزیانی فەرەنسی) رایگه‌یاندوه” كه لە چەند کاتژمێری داھاتوودا دیمبلی دەبێتە دووەم گرانترین یاریزانی تۆپی پێ لەمێژوودا، ده‌بێته یاریزانی یانه‌ی به‌رشه،ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه،یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ یانەی بروسیادۆرتمۆند رێککەوتووەو بەرامبەر بڕی ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ لاوە فەرەنسییەکەی کڕیوە، به موچەی ساڵانەی (عوسمان دیمبلی) لەیانەی بەرشلۆنە ١٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئەوەش دوو ھێندەی ئەو موچەیەیە کە لە ئێستادا لە یانە ئەڵمانییەکە وەریدەگرێت.
بەپێی ھەمان سەرچاوە گرێبەستەکەی دیمبلی و بەرشلۆنە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تاھاوینی ٢٠٢٢وە، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو هه‌ردوولا به فه‌رمی گڕیبه‌ستی نێوانیان واژۆ ده‌كه‌ن و ئه‌و یاریزانه له به‌رشه‌لۆنه شوێنی نیمار ده‌گرێته‌وه.