میدیاكانی كه‌نه‌دا: عێراق ئه‌و چه‌كانه‌ی دزیوه كه بۆ پێشمه‌رگه نێردراوه
میدیاكانی كه‌نه‌دا، هێرشی تووند ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا و پارتی دیموكراتی لیبراڵی ده‌سه‌ڵاتدار، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چه‌كه‌كانی كه‌نه‌دی نه‌دراوه به پێشمه‌رگه و دراوه به حشدی شه‌عبی و له‌لایان حكومه‌تی عێراق دزراوه، دراوه به هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی”.
ئه‌مرۆ 11ی 8ی 2017 میدیاكانی كه‌نه‌دی به مانشێكی سه‌ره‌كی هێرشی تووندیان كردۆته‌وه سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا و پارتی لیبراڵی ده‌سه‌ڵاتدار، به‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه بڕیار بوو راده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه بكرێت، دراوه‌ته به‌غدا و له به‌غداش دزراوه و دراوه‌ته میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان به رووداوی راگه‌یاندووه “بەدواداچوونمان بۆ ئەم پرسە كردووە، بەڵام بەپێی سیستەمی جیهانی دەبێ چەك بدرێتە ناوەند ئەویش بۆ پێشمەرگەی بنیرێت، بەڵام عێراق بەپێی ئیستیحقاقی هەرێمیش كە17%یە چەكی بە هەرێم نەداوە، تەنانەت ئەو چەكانەی بەناونیشانی هەرێمی كوردستانیش هاتوون وەكو خۆی نەگەییشتوون، داویەتی بە حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكانی دیكە.”
شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی “ئەگەر بەغدا چەكیشی بە هەرێم دابێت، ناوەڕۆكەكەی لێدەركردووە بۆ نموونە ژمارەیەك باجەرمان لەلایەن حكومەتی عێراقی بۆ هات پێموابێ دیاری ئەمریكا بوون كە تایبەتن بە هەڵگرتنەوەی مین، بەڵام ئامێرە تایبەتەكانی لێدەرهێنابوو، بەبێ ئامێر رەوانەی كردبوو”.
شایانی باسه لە مانگی ئاداری 2016 جۆن فۆستر جێگری وەزیری بەرگری كەنەدا رایگەیاند، حكومەتەكەی رەزامەندی حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراقی وەرگرتووە بۆ رەوانە كردنی چەك و تەقەمەنی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و چه‌كانه‌ی كه كه‌ندا بۆ پێشمه‌رگه ناردوویه‌تی به‌سه‌ر میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی دابه‌شكراوه، میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ش له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه هێرشی تووند ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا و پارتی دیموكراتی لیبراڵی ده‌سه‌ڵاتدار”.