زانایانی ئیسلامی له‌ عێراق: عێراق بۆته‌ زیندانێكی گه‌وره‌ 

عه‌بدولحه‌ميد ئه‌لعانى، سه‌رۆكى به‌شى رۆشنبيرى و راگه‌ياندنى ده‌سته‌ى زانايانى موسڵمان، رايگه‌ياند، ته‌نيا له‌ مانگى ته‌مموزى رابردوودا 1867 هاووڵاتى سوننه‌ ده‌ستگيركراوون و عێراق بووه‌ته‌ زيندانێكى گه‌وره‌ و خراپترين تاوانه‌كانى تێدا ئه‌نجامده‌درێن.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندن و رۆشه‌نبیری ده‌سته‌كه‌ رايگه‌ياند، ميليشياكانى سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌ ره‌سمييه‌كان تاوانى دڕندانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن، گوتيشى: حكومه‌تى عێراق هاوبه‌شى سه‌ره‌كييه‌ له‌و تاوانانه‌ى ميليشياكانى حه‌شد و هێزه‌ ئه‌منييه‌كان ئه‌نجاميده‌ده‌ن.

عانى گوتيشى: تاوانه‌كانى كوشتن و رفاندن و پاكتاوكردن، ئاواره‌كردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ سه‌ره‌تاى درووستبوونى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه‌ بوونه‌ته‌ ديارده‌ له‌ عێراقدا و ته‌نانه‌ت تاوانباره‌كان له‌ رێى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان تاوانه‌كانى خۆيان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ى كه‌س رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌يان بكاته‌وه‌.

Back to top button