نەوشیروان مستەفا و گەنج و دیموکراسی و دەستاو دەستکردنی دەسەڵات ؟؟

بهمن کاک عبداللە
 
پێش ساڵێك لە پۆستیکم دا ، ووتم سیاسەت بەهەرزەکار ناکریت زور کەس ، ڕەخنەیان گرت و هەندیکیش وەک پیشەی هەمیشەییان هەندی جنیویان نارد .
 
ئاخر هەرزەی یە تۆ وابزانیت لە سلیمانی موسەسات هەیەو بەدەنگی خەڵک پۆست وەردەگریت ، هەرزەی یە وابزانیت نەوشیروان مستەفا فریشتەی فریاد رەسی دیموکراسی و هینانە پیشی خەڵکی تەکنوکرات و گەنجی شەهادەدارە ، لە هەموو ئەوانەش هەرزەیی تر ئەوەیە پێت وابیت ڕیککەوتنی یەکیتی و گۆڕان بەتایبەتی تر هێرۆخان و نەوشیروان مستەفا ، بۆدروستکردنی بەرەی بەهیزی چاکسازی و دیموکراسی بێت دژی پارتی و بەگویرەی ئەو ریککەوتنە هەڤاڵ بکریت بە پاریزگار !
 
هەڵسوڕینراوانی ئازیز نەوشیروان مستەفا لە میژووی بزوتنەوەی رزگاری خوازی کورد دا ، ئیشی تەنها ئەوەبووە خەڵک بەکار بهینیت بۆ مەرامە شەخسیەکانی و شەڕی کۆنەقین ، دواتر کەبۆی نەچوەسەر زۆر بەئاسانی دەیانفروشیت و سوکیان دەکات .
 
ئیوە لاتان وابوو نەوشیروان مستەفا لە هینانە پیشی ئەو دکتورە گەنجانە ئامانجی خزمەتکردنی خەڵک و بە موسەسات کردنی حکومەتە ؟ نەخیر ئەو ئەوانی بەکار هینا بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و پاشان بەکارهینانیان بۆ جی بەجێکردنی ئەجیندای خۆی کەبریتیە لە شەڕی کۆنەقین ، نەوشیروان مستەفا یوسف محمدی لەبەر دکتوراو گەنجیتیەکەی نەکرد بەسەرۆکی پەرلەمان بەڵکو لەیوسف ساویلکە و ئاسانتری دەست نەدەکەوت بەریموت کۆنترۆڵ بیجوڵێنیت بۆ مەرامی خۆی ، هەمووشتان بینیوتانە ئیستا یوسف لە چ دۆخیک دایە ، ئاخر دکتور شاهۆ سعید و دکتور زانا رەوف ئامادەنەبوون وەک یوسف بکەن بۆیە چارەنوسیان دورخستنەوە بوو .
 
هەرچی هەڤاڵ ئەبوبکرە زۆر لە یوسف محمد هەرزەو ساویلکە ترە نەوشیروان مستەفا ۲٤۳ هەزار دەنگی پی کۆکردەوەو لەپیش چاوی گۆڕان خوازان ووتی دەستی هەڤاڵ دەگرم و دەیکەم بە پاریزگار ، کەچی لەسەودایەکی هەرزان داو بۆڕاست کردنەوەی باری خۆی لەساحەی سیاسی هەڤاڵ و پۆستەکەی هەرزان فروشکرد.
 
ڕێککەوتنی یەکیتی و گۆڕان نەبۆ دروستکردنی لیستی هاوبەش و بەرە بوو نەبۆ دەستاو دەستکردنی دەسەڵات بوو ، بەڵکو نەوشیروان مستەفا دوای شکستی لەسەرکردایەتی کردنی کودەتای ۲۳ ی حوزەیران دژی بارزانی و کردنەدەرەوەی لە پرۆسەی سیاسی و بانگکردنی لەلایەن دادگاوە ، دەبوا کاریک بکات بۆ گەراندنەوەی خۆی ئەویش ریککەوتنیکی نابەدل بوو لەگەڵ یەکیتی بۆ دوو مەبەست یەکەم گەراندنەوەی خۆی بۆ ساحەکەو دووەم تۆڵەکردنەوە لە نەیارە کۆنەکانی لەناو یەکیتی ، لەم پیناوەش دا پۆستی پاریزگاری سلیمانی و هەڤاڵی کردە قوربانی ، هەرچی لایەنی دەست ڕۆیشتووی یەکیتیشە بەریکەوتن لەگەل گۆران دوو مەبەستیان هەبوو یەکەم پۆستی پاریزگار لای خۆیان بمینیتەوەو ، نەیارەکانی ناو خوی یەکیتی بەگەرانەوەی نەوشیروان بێ هیزو لاوازتر بکات .
 
ئیستا زانیتان نەوشیروان مستەفا بۆچی ئەودکتورە گەنجانەی هینایە پیش و ، واخەریکە ڕۆژیشیان ئاوادەکات ، چونکە بەکارهینان و پەراویزخستنیان ئاسان بوو ، ئەوەی بەوانی دەکات و کردی ناتوانیت بەقادری حاجی علی و عوسمانی حاجی محمود و محمد توفیق رەحیمی بکات
Back to top button