جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پارتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه نێوخۆییه‌كان
جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی خۆی ده‌كات و تاوتوێی ده‌سته‌واره‌ی پارتی بۆ كۆبونه‌وه‌ی دووقۆڵی تاوتوێ ده‌كات و وه‌ڵامی بزووتنه‌وه‌كه‌ش به پارتی ده‌گه‌ێنن له باره‌ی دانیشتنیان له باره‌ی كێشه‌كانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) له سارچاوه‌یه‌كی باڵای نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه” ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/8/2017 جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ئێستای کوردستان تاوتوێ دەکرێت، هه‌روه‌ها باس له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی پارتی ده‌كریت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی نێوانیان، سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت له پێشتر و رۆژی پێنج شەممە 10/8/2017، جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە و لە وەڵامی دەستپێشخەری پارتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند”دانوستاندن بە خەباتی سیاسی کارا دەزانن، بە مەرجێک گفتوگۆکان بەرژەوەندی گشتییان تێدابێت ئامادەن بۆ دانوستاندن.