هێزی پێشمه‌رگه‌ زه‌برێكی كوشنده‌ی له‌ تیرۆریستانی داعش وه‌شاند و 17 كه‌لاكی پێ به‌جێهێشتن

شه‌وی رابردوو پاش ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ میحوه‌ری داقوقه‌وه‌ هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌،له‌ ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی تووشی شكستێكی گه‌وره‌ ده‌بن.

پاش ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ سنوری میحوه‌ری داقوق و گوندی (البومحه‌مه‌د) هێرشیانكرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ ئاكامی رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی نێوانیان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانی هێرشه‌كه‌ تێكبشكێنێت و زه‌برێكی كووشنده‌ له‌ تیرۆریستان بدات.

ئه‌وه‌ی زانراوه‌، تیرۆریستانی داعش هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ویان، زۆر گه‌وره‌ بووه‌ و هێزێكی زۆری سه‌ربازییان پێی بووه‌ هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و كه‌سی خۆكوژیان له‌گه‌ڵ بووه‌، هه‌روه‌ها چه‌كێكی زۆریشیان پێبووه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و فه‌وجه‌ كورده‌ كاكه‌ییه‌كان له‌ لیوای 9ی پیاده‌ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ توندی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه‌ هێرشه‌كه‌ تێكشكێنرا، له‌ هێرشه‌كه‌ش لاشه‌ی 17 تیرۆریست له‌ بن پۆستاڵی پێشمه‌رگه‌ به‌جێماوه‌ و چه‌ندانی تریشیان بریندار بوون، زیانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ش 3 پێشمه‌رگه‌ بریندار و 2 پێشمه‌رگه‌ش شه‌هید بوو.

 

Back to top button