هه‌ده‌په‌:پشتگیریكردن لە ریفراندۆمی كوردستان بەرپرسیارییەتییەكی مێژووییە

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (ھەدەپە)،لە پەرلەمانی توركیا سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان،رایده‌گه‌ێنێت” ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، هه‌نگاوێكی پیرۆز و گرنگه‌ و پشتیوانی ته‌واوی لێده‌كه‌ین.

فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا، سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌” چارەسەركردنی كێشەی كورد ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكە دەگەڕێنێتەوە و له‌م رووه‌شه‌وه‌  بە ھەموو شێوەیەك پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەین.

(ئه‌حمه‌د یه‌ڵدریم) په‌رله‌مانتار و جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌یان بۆ پرسی ریفراندۆم، به‌ نامه‌یه‌ك پشتگیری له‌و هه‌وڵه‌ی شه‌ش پارتی كوردی باكووری كوردستان ده‌كات، كه‌ هه‌ڵمه‌تێكییان بۆ پشتگیریكردن له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه‌، كه‌ بڕیاره‌ی له‌ 25/9 ی ئه‌م ساڵ ریفراندۆم بكریت بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان.

وه‌ك له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌” پشتگیریكردن لە ریفراندۆمی كوردستان بەرپرسیارییەتییەكی مێژووییە و  لە ھەموو چالاكییەكاندا پشتیوانی بۆ ریفراندۆم دووپاتدەكەینەوە.

Back to top button