شنگال ده‌كرێت به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیه‌كانی جیهان
قایمقامی قەزای شنگال باس له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ژاپۆن ده‌كات، و رایدهگهێنێت” كه شنگال ده‌بێت به ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی جیهان.
(مەحما خەلیل) قائیمقامی قه‌زای شنكال رایگه‌یاندوه” پاش ئه‌وه‌ی به‌ژدار بووین له كۆنفڕانسی ئاشتی جیهانی له ژاپۆن له شاری ناكازاكی كه 163 ووڵات تێدا به‌شداربوون، له میانه‌ی گوتارێكمان، رامانگه‌یاند” كه پیویسته هاوكاری هڵكی شنگال بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی شنگال ئاوه‌دانبكرێته‌وه و بگه‌ڕیندرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها كه‌یسی كاره‌ساتی شنگالی ئێزیدیان به جینۆساید بناسرێت له جیهان و شنگالیش ببێته ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیه‌كانی جیهان.
قایمقامی قەزای شنگال ئوه‌ی ئاشكرا كرد” كه پاش پێشكه‌شكردنی ووتاره‌كه‌ی، رەزامەندی دراوە کە شنگال ببێتە ئەندام لە ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی شنگال و بەڵێنیش دراوە پشتگری ئێمە بکەن لە بەجینۆسایدناساندنی کارەساتی شنگال کە ئەمەش دوو دەستکەوتی گەورەن بۆ خەڵکی شنگال.
هه‌ر له كۆنفڕانسه‌كه قائیمقامی شنگال داوایكردووه” كه شنگال ئاوهدانبكریتهوه و پاشان پاش پرۆسه‌ی ریفراندۆم كه شنگال تێیدا به‌شداره، بخرێته‌وه سه‌ر هه‌ریمی كوردستان، بۆ ه‌ئوه‌ی جاریكی تر تووشی كاره‌سات و ماڵوێرانی نه‌بنه‌وه.