ئه‌وانه‌ی كێشی له‌شیان داده‌به‌زێنن ئاستی بیرهێنانه‌وه‌ی زانیاری و وردبینیان زیاد ده‌بێ

زانایانی ئه‌مریكی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه دابه‌زینی كێشی له‌شی مرۆڤ كاریگه‌ری زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ووردبینی و بیرهێنانه‌وه‌ی كه‌سه‌كان.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌له سایتی (هێلس دی نیوز)ی ئه‌مریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه” له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆرێكی زانكۆی (كنت) له‌ولایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مریكاوه ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه‌سانی قه‌ڵه‌و ئاستی بیرهێنانه‌وه‌ی زانیاری و ڕووداوه‌كانی ڕابردوو و ئاستی ووردبینیان لاوازه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌شته‌رگه‌ری دابه‌زینی كێشیان بۆ كراوه و نزیكی ٢٢ كیلۆگرام له‌كێشیان دابه‌زاندووه، دوای ٣ مانگ گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ دۆخی جارانیان و بیركردنه‌وه‌یان به‌هێز بۆته‌وه و ئاستی ووردبینی شیان باشتر بووه. له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا كه ١٥٠ كه‌س تێیدا به‌شداربوون و كێشیان نزیكی ١٣٦كیلۆگرام بوو و ١٠٩ كه‌سیان نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كراوه، ئاشكرابوو ئه‌و (٤١) كه‌سه‌ی كه‌نه‌شته‌رگه‌ریان ئه‌نجام نه‌داوه و كێشیان دانه‌به‌زاند