بۆ ئه‌وه‌ی خۆشبه‌خت بژی هه‌میشه ئه‌م 19 خاڵه جێ به‌جێ بكه
زۆر جار مرۆڤه‌كان، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژیان پڕیه‌تی له ناخۆشی و هه‌میشه‌ش به‌هۆی ناخۆشییه‌كانی ژیان تووشی گرفت ده‌بن، لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ژیانت بگۆڕی و خۆت به‌دوور بگری له دڵ ته‌نگی و ناخۆشی ژیان ئه‌م 19 خاڵه جێ به‌جی بكه و ژیانت بگۆڕه.
نۆزده خاڵهكه بریتین له:-
1.هه‌میشه له گفتوگۆكانتا راستگۆبه.
2.هه‌میشه خۆت به‌دوور بگره له ده‌مه‌بۆڵه و ئینگاریكردن.
3.سنورێك دابنی بۆ پێكه‌نینه‌كانت، ئاگاداربه له هه‌مووكات و شوێنێكدا پێ مهكنه.
4.چۆن حه‌ز ده‌كه‌یت ده‌ووروبه‌رت به شێوه‌یه‌كی باش و جوان مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌ن به‌و شێوه‌یه تۆش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه.
5. تۆره مه‌به هۆكاره‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت، چونكه توره بوون یه‌كیكه له هۆكاره‌كانی شه‌یتان.
6.لێبوورده و به‌خشنده به خۆت به‌دوور بگره له گله‌یی.
7. سڵاو له هه‌مو كه‌س به بیناسیت یاخود نا، سڵاوكردن كلیلێكه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كانی نیو كۆمه‌ڵگا.
8. هه‌میشه گوێ بۆ كه‌سانی دهووربورهت بگره.
9.هه‌میشه له بۆنه‌كاندا دیاری ببه‌خشه،ئه‌گه‌ر هاتوو دیاریهكهشت كه‌م به‌ها بێت له رووی مادییه‌وه به‌ڵام كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رامبه‌ر.
10.بیر له دهروونێكیئ ارام بكه‌ره‌وه و هیوا و ئومێد بلاوبكهرهوه و دووربكه‌وه‌ره‌وه له نا ئومێدی.
11.لووت به‌رز مه‌به هه‌میشه سوپاس گوزار و ساده به.
12.هه‌میشه وا بیربكه‌ره‌وه كه بیر‌و باوه‌ڕی تایبه‌ت به خۆتت هه‌یه و هه‌موو كه‌سێك خاوه‌ن سرووشتی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی.
13.هه‌میشه كه‌سێكی رووخۆش به و دووربه له گرژی ومۆنی.
14.نه‌رم و نیان به له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئازار به دڵیشت بگات، چونكه تۆ براوه ئه‌بی.
15.له ناخۆشیدا له‌گه‌ڵ دهووروبهرهكهت به له پێش خۆشی‌دا به‌شدرابه
16.دوور به له دوورووی
17.ره‌خنه‌ی رووخێنه‌ر مه‌گره له هیچ كه‌سێك هه‌میشه با ره‌خنه‌كانت درووستكه‌ر بن.
18.هه‌میشه ئارام به له كاتی ناخۆشییه‌كان.
19.وه‌ك هه‌نگ وابه ئه‌چێته سه‌ر هه‌موو گوڵێك و شیله‌كه‌ی هه‌ڵئه‌مژێت به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی پێ بگه‌ێنێت.