فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا تۆپبارانی بنكه و بارهكاكانی په‌كه‌كه‌ی كرد له بناری قه‌ندیل
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ژمارەیەک گوندی بناری قەندیل بۆردومان دەکەن و تا ئێستا ديار نیه زه‌ره‌ر و زیانه‌كان چین.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا، بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ی بۆردوومانكردووه له گونده‌كانی (گه‌می ته‌وره و پایهوان و ئێنزه) له بناری قه‌ندیل.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه تا ئێستا زیان و زه‌ره‌ره‌كانی سنوره‌كه و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ش نه‌زانراوه، به‌ڵام به شیوه‌یه‌كی گشتی زیان به‌ر خه‌ڵك و دیهاته‌كانی ئه‌و نسوره كه‌وتووه، چه‌ندین جاریش به‌م هۆكاره خه‌ڵكی ئه‌و سنورانه داوایان كردووه كه په‌كه‌كه ئه‌و ناوچانه چۆڵبكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه به‌ر ره‌حمه‌تی تۆپ و مۆبارانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا.