جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی ده‌بێته‌ هۆكار بۆ درووست بوونی نه‌خۆشیه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و شێرپه‌نجه‌ی سی.

به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ, كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی یارمه‌تی دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ كێشان نادات و, ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و جۆره‌ جگه‌ره‌ به‌كارده‌هێنن، هاوشێوه‌ی جگه‌ره‌كێشی ئاسایی جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی ده‌كێشن.

 

به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی كه‌ گۆڤاری (جۆرناڵ ئۆف زی ئه‌مریكان) بڵاویكردۆته‌وه‌” جگه‌ره‌كێشانی ئه‌لكترۆنی یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان نادات و, هیچ یارمه‌تییه‌كی كه‌سی جگه‌ره‌كێش نادات.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بۆ دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی پێشتر ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ باسی له‌ زیانه‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترنی كردووه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ داوه‌ كه‌ هیچ یارمه‌تییه‌ك پێشكه‌ش به‌ كه‌سی جگه‌ره‌ كێش ناكات.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 949 كه‌سی جگه‌ره‌كێش له‌ ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا ئه‌نجامدراوه‌, %13 ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا وازیان له‌جگه‌ره‌كێشان هێناوه‌.
سه‌رپه‌رشتیارانی توێژینه‌وه‌كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا وازیان له‌ جگه‌ره‌كێشیان هێناوه‌, دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ری ئاسایی و جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنیان كێشاوه‌ و جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌نێوانیاندا نه‌بووه‌.

پێشتریش توێژینه‌وه‌یه‌كی ئیتاڵی ده‌ریخستبوو كه‌ جگه‌ره‌ی ئه‌له‌كترۆنی له‌ڕێی ئه‌و هه‌ڵمه‌ی ده‌ریده‌كات ده‌چێته‌ له‌شی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ و , ئه‌مه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ی جگه‌ره‌ی ئاسایی ده‌بێته‌ هۆی زیاد كردنی ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوونی ئه‌و كه‌سه‌ به‌ نه‌خۆشیه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و شێرپه‌نجه‌ی سی.

Back to top button