زیانه‌ مه‌ترسیداره‌كانی‌ باش نه‌خه‌وتن چین و چی له‌ مێشك رووده‌دات گه‌ر باش نه‌خه‌وی.؟

زۆر جار مرۆڤ تووشی كه‌م خه‌وی ده‌بێت، هه‌ندێكجاریش مرۆڤه‌كان خۆیان شه‌وان ناخه‌ون یان دره‌نگ ده‌خه‌ون، ئه‌مه‌ش كارێكیریه‌كی زۆر خراپی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر مێشك و له‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌” كه‌ نخه‌وتن له‌ شه‌وان به‌ باشی هۆكاره‌ بۆ تووش بوون به‌ له‌ بیر چوونه‌وه‌ و له‌ ده‌ستدانی هیزی له‌به‌ركردن و شت بیرهاتنه‌وه‌.

 

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریك، كه‌ توێژه‌ران توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ كردووه‌ بلاوینكردۆته‌وه‌”  كه‌ ئەگەر تەنیا شەوێك مرۆڤ بە باشی نەنوێ ئەوا مێشکی تووشی زەرەر و زیانێک وەکو ئەو زەرەر و زیانانەی دەبێ کە بە ھۆی بەرکەوتنی شتێکی قورس بە سەر، مرۆڤ تووشیان دەبێ.

لە کاتی نووستندا مێشک خۆی لە مادە ژاھراوییەکان خاوێن دەکاتەوە بۆیە چۆنێتی نووستن و جۆری نووستنی شەوانە کاریگەرییەکی یەکجار زۆری لە سەر تەندروستی مێشکی مرۆڤ دەبێ.

خراپبوونی نووستنی شەوانە مێشک تووشی زەرەر و زیانێک دەکا و سەدا ٥٠ رێژەی چالاکییەکانی مێشک کەم دەکاتەوە و ئەمەش بە مانای پیر بوونی مێشک بە ئەوەندەی پێنج ساڵە.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن گۆڤاری سلیپەوە بڵاوکراوه‌ته‌وه‌” كه‌ ئەنجامەکانی ئەو لێکۆڵینەوە تێیادا نزیکەی 2820 كه‌س كه‌ ته‌مه‌نیان 76 ساڵان بووه‌ تێیدا به‌شدار بوون.

Back to top button