رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی: هەوڵێکی نوێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی له بابه‌تێكدا، كه له‌لایان(نێڤیل تێڵەر) وه نووسراوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات”هەزاران ساڵ پێش ئێستا نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز لە سەر خاکی خۆیان لە ناوەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژیان، کە کورد بوون. ئەم گەلە رووبەڕووی داگیرکاری دەرەکی زۆر بوونەوە، بەڵام کولتووری خۆیان پاراست.
رۆژنامه‌ی ئورشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی له بابه‌تێكی دا له‌ژێر ناوی”هەوڵێکی نوێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان” له‌باره‌ی ریفراندۆم ده‌نووسێت، له نووسینه‌كه‌دا باس له‌دوای جەنگی یەکەمی جیهانیی ده‌كات و ده‌نوسێـ” بەڵێن بەم گەلە درا، لەوانەش بەریتانیا کە بەڵێنیدا ببێتە گەرەنتیکاری ئازادییەکەی، بەڵام بەڵێنەکە رێزی لێنەگیرا.
هه‌روه‌ها تێڵه‌ر نووسه‌ری بابه‌ته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا و لە قۆناخەکانی دوایی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا لە 25ی ئەیلوولی ئەمساڵدا ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەبچێت. “تێڵەر” دەنووسێت، دوای ئەو هەنگاوە کاردانەوەی وڵاتانمان بینی؛ ئەمریکا و بەریتانیا رایانگەیاند ئێستا کاتی ریفراندۆم نییە، بەغدا هەنگاوەکەی رەتکردەوە، بەڵام سعودیە پاڵپشتی لێکرد و دەکرێت لە داهاتوویشدا وڵاتانی دیکەی سوننە پشتگیری خۆیان بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕن”.