بزانه مۆساد چهند له عهلی خامهنهیی نزیك بۆتهوه
میدیا ئێرانیەکان ئاماژەیان بە دەستگیرکردنی چەند کەسێکی نزیک لە ڕابەری ئینقلابی ئێران کرد کە هەستاون بە سیخوڕی کردن بۆ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد).
ئەو دەستگیرکراوانە کە ئەندامی هێزەکانی فشاری عەماریونن و ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی کەسایەتی ئاینی تونڕەو (مەهدی طایبن)،ئەو دوو کەسەش بریتین لە محمد حەسین ڕۆستەمی بەرپرسی ماڵپەڕی عەماریون و ڕەزا کەلپور سەرنوسەری ڕۆژنامەی کەیهانی سەر بە خامنەیین.
ڕۆژنامەی ئیعتمادی ئێرانی نەیشاردەوە کە ئەو دوو ڕۆژنامەنوسە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر کراون.