سێڵفیەک میسریەکان توڕە دەکات
دوای ئەوە کە پێکدادانی دوو شەمەندەنەفەر لە وڵاتی میسرو کوژرانی پەنجا هاوڵاتی و برینداربوونی دەیانی تری لێکەوتەوە،تیمەکانی فریا کەوتن لەکاتی چون بەدەم هاوڵاتیانەوە چەند سێلڤیەک دەگرن و ئەوەش میسڕیەکانی توڕە کرد.
هاوڵاتیەک بۆ میدیا میدێاکان دەڵێت تیمەکان کاتێ هاتن خەڵک بریندارانی ڕووداوەکەی گواستبویەوە بۆیە تیمەکانی ڕزگارکردن تەنها سێڵفی گرتنیان بۆ مابویەوە.
بە وتەی وەزارەتی گواستنەوەی ئەو وڵاتە هۆکاری پێکدادانی دوو شەمەندەنەفەرەکە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری هونەری لەو دوو هێڵەدا.