عه‌لی باپیر له‌ دادگه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا بۆ سوڵحی عه‌شائیری

پاش ئه‌وه‌ی كوری عه‌لی باپیر له‌رێگای كۆیه‌، رووداوی هاتووچۆ ئه‌نجام ده‌دات منداڵێكی ته‌مه‌ن ده‌ساڵی له‌م رووداوه‌دا، ده‌بێته‌ قوربانی و پاشان له‌گه‌ڵ باوی قوربانیه‌كه‌ عه‌لی باپیر سولحی عه‌شائیر ده‌كات به‌وه‌ی باوكی منداڵه‌ ته‌مه‌ن ده‌ساڵه‌كه‌ی كه‌ له‌رووداوی ئوتۆمبێلی كوری عه‌لی باپیر بووه‌ قوربانی له‌ عه‌لی باپیر خۆش ده‌بێت”.

ماڵپه‌رێكی سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی سه‌ردانی عه‌لی باپیر و سولحی عه‌شائیری له‌گه‌ڵ باوكی قوربانیه‌كه‌ به‌ناوی رۆسته‌م، رایگه‌یاندووه‌” رۆژی هه‌ینی 11ی 8ی 2017 عه‌لی باپیر سه‌ردانی ماڵی باوكی قوربانیه‌كه‌ی رووداوی هاتووچۆی كوره‌كه‌ی كردوه‌، كه‌ له‌ رۆژی 23ی 7ی 2017 له‌ كاتی رووداوی هاتووچۆی كوری عه‌لی باپیر بریندار بوو پاشان گیانی له‌ده‌ست دا، له‌هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ باوكی قوربانیه‌كه‌ به‌ناوی رۆسته‌م، له‌ عه‌لی باپیر خۆشبووه‌”.

له‌كاتی سه‌ردانی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ئه‌نجامدانی سولحی عه‌شائیری دا عه‌لی باپیر گوتوویه‌تی،كه‌ هاوخه‌میی‌و بنه‌ماڵه‌و خزم‌و كه‌سی كۆچكردوون‌، ئه‌میری كۆمه‌ڵ گوتویه‌تی مرۆڤـ بۆ تاقیكرانه‌وه‌ به‌خۆشیی‌و ناخۆشییه‌كان درووست كراوه‌و، ئومێد ده‌كه‌ین به‌هۆی شوكرو سوپاسگوزارییه‌وه‌ له‌سه‌ر خۆشییه‌كان‌و، سه‌برو ئارامگرتن له‌سه‌ر ناخۆشییه‌كان هه‌موو ژیانمان به‌سه‌ربه‌رین و له‌به‌رامبه‌ریشدا دایك  و باوكی موحه‌ممه‌د عه‌لی باپیریان به‌خشیوه‌ و عه‌فوویان كردووه‌”.

له‌به‌رانبه‌ردا عه‌لی باپیر سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ دایك و باوكی قوربانیه‌كه‌ی كردووه‌ هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌موولایه‌ك خواستووه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ عه‌لی باپیر به‌رده‌وام باسی سه‌روه‌ری یاسا و دادگه‌ری ده‌كات، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ ئه‌م سولحه‌ی كه‌ عه‌لی باپیر كردویه‌تی رێك پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی پێشووی خۆیه‌تی، چونكه‌ ئه‌گه‌ر راسته‌ عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاسا دایه‌، دابا كوره‌كه‌ی دابایه‌ ده‌ست یاسا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئه‌كانی سه‌روه‌ری یاسا یه‌كیان بگرتایه‌وه‌ نه‌وه‌ك به‌ رێگای وه‌ڤدی حزبی و ئه‌ندام په‌رله‌مان و كه‌سایه‌تی سیاسی له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌، سه‌ردانی دایك و باوكی بكات داوای لێخۆشبوونی لێ بكات”.

Back to top button