توێژهرێكی ئهمریكی: رووسیا و ئهمریكا و یهكێتی ئهوروپا دهبێت بزانن دهوڵهتی كوردستان درانگكهوتووه
جۆن تیرمان بەڕێوەبەری جێبەجێكار و توێژەری باڵایە لە سەنتەری دیراساتی نێودەوڵەتی لە پەیمانگای تەكنیكی ماساشوسێتس رایدهگهێنێت”زەحمەتە ئەوە یەكلابكەینەوە ئایا ئەم هەنگاوە بە وریاییەوە هەڵگیراوە. لەگەڵ ئەوەشدا پێموایە دەوڵەتی كوردی درەنگوەخت كەوتووە و دەبوو پێشتر دابمەزرایە، بە راستی كاتی ئەوە هاتووە وڵاتانی ئەمریكا و رووسیا و یەكێتی ئەوروپا و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە كە بۆ ماوەیەكی زۆر پەیوەستن بەم پرسەوە كە ئامرازی سەربازی و ئابوورییان لەبەردەستدایە كاربكەن بۆ ئەوەی ئەمە رووبدات. پێویستە ئەندامە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی ئاسایش كۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئەگەری دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییەوە بكەن، پێموایە ئەمە درەنگوەخت كەوتووە. من دەزانم توركیا بەرهەڵستی دەكات، بەڵام بە باوەڕی من توركیا وەك گەمەكارێكی شەرعی خۆی لە گەمەكە بردۆتەدەرێ بەهۆی خۆسەپێنییەكانی ئەردۆغانەوە.
ههروهها جۆن تیرمان دهشلێـ”هەرێمی كوردستان وەك نیشتمانی ئاوات و خەونی كورد شوێنێكی لۆژیكییە بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەی سەربەخۆیی بكرێت لەگەڵ بەشێكی سووریادا، بەڵام پێموانییە ئێران رازی بێت دەستبەرداری خاك بێت، بە دڵنیاییەوە توركیاش بەمە رازی نابێت. بەڵام ئەگەر بیر لە پلانی دوورودرێژی سەد ساڵە بكەینەوە بۆ دروستكردنی نیشتمانی كورد، ئەوا دەكرێت لە هەرێمی كوردستانەوە دەست پێبكات و ئەگەری ئەوەش هەیە بە تێپەڕبوونی كات بەرفراوان بێت. بەڵام هەروەك وتم دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە درەنگ كەوتووە دهشلێـ”پێویستە ئەندامە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی ئاسایش گفتوگۆ لەبارەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانەوە بكەن”.
جۆن تیرمان شارەزای چەند بوارێكی گرنگە، وەك چارەسەركردنی ناكۆكی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، ناكۆكی ئیتنی، سیاسەتی دەرەكی و تیرۆریزم. بۆ شرۆڤەكردنی سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی ئەمریكا لە ئاست رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەسەندن و پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی و عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی.