وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ چاودێری كردنی مه‌شقی سه‌ربازی پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات

ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌كانی جیهانی بڵاویان كردۆته‌وه‌ بۆ چاودێری زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و مه‌شقه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا سه‌ردانی كوردستان ده‌كات، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ پاشان به‌ مه‌یدانی سه‌ردانی گۆڕه‌پانی مه‌شقی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات”.

 

ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بڵاویانکردۆته‌وه‌، جيمس ماتيس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا بەمنزیکانە سه‌ردانی کوردستان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگادار بێت له‌ مه‌شق و راهێنانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌”.

 

ئاژانسەکانی هەواڵی جیهانی ئاشکرایانکردووە، بۆ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌پلانی به‌ره‌پێدانی تواناکانی پێشمه‌رگه‌ و پڕچه‌ککردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ کوردستان، جيمس ماتيس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا به‌منزیکانه‌ سه‌ردانی کوردستان ده‌کات.

Back to top button