به‌بێ ئاڵای عێراق دوو پرۆتۆكۆلی بازرگانی لەنێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران واژووكرا

ئه‌مرۆ له‌ نێوان كوردستان و ئێران به‌بێ دانانی ئاڵای عێراق دوو پرۆتۆكۆڵی بازرگانی واژوو كرا، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش ئەمڕۆ كۆنفرانسێكی ئابووری جیھان لە تاران بەڕێوەدەچێت و 24 وڵات بەشداریان لە كۆنفرانسەكەدا كردووە”.

سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و هه‌نارده‌كارانی كوردستان شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان، به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاندووه‌”شاندی ھاوردە و ھەناردەكاران و ژووری بازرگانی ھەولێر بە فەرمی بانگێشتی كۆنفرانسەكە كراوین، دوو پرۆتۆكۆل لە نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران واژووكرا”.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و هه‌نارده‌كردن، ده‌شلێـ”لە پرۆتۆكۆلەكەدا ھاتووە، بازرگانی لەنێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران بەردەوام بێت، ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە كاربكرێت بۆ ئەوەی نووسینگەی بازرگانانی ئێران لە ھەرێمی بكرێتەوە و بە پێچەوانەوە ھی ھەرێمی كوردستانیش لە ئێران بكرێتەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندییە بازرگانییەكان بەردەوام بن و بەھێزتر بكرێ و لە ھیچ كاتێك كێشەی بۆ دروست نەبێت”.

 

Back to top button