بزانه‌ رۆژنامه‌نووسانی جیهان چۆن باسی دیموكراسیه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن

 
كوردستان دەبێتە لانەیەكی ئازادی فرە ڕەھەندی ئاینی و سیاسی و ھزری لە رۆژھەڵاتی ناوەراست ، ھەموو ئاراستە سیاسی دژەكانی نێو گۆڕەپانی كوردستان باوەڕی پێكەوە ژیان و پێكەوەكاركردنیان تێدایە ئەمە سەر دێڕی ڕاپۆرتێكی رۆژنامەی “زە جورەسەلێم پۆستی نێودەوڵەتیە” .
 
نووسەری ڕاپۆرتەكە ئاماژە دەكات پرۆسەی سەربەخۆیی و ئەو دایەڵۆگ و دیپەیتانەی لە كوردستان ئەنجام دەدرێت لە ئاستێكی مۆدێرن و دیموكراسی تەواودایە ، بە ھەردوو بەرەی نەخێر و بەڵێ ئەم فرەڕەنگیە ئاماژەیە بۆ قوڵبوونی ئەو لێبوردەی و یەكترقبووڵكردنەی كە لە كوردستان بەرجەستە بووە ، ڕێگە دان و ئاسانكاری كردن بۆ بزنسمانێكی وەك “شاسوار عبدولواحید” بەپرسی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا و پەرلەمانتارانی دوو پارتی سیاسی بەشدار بوو و دەسەڵاتدار لە حكومەت و بەكارھێنانی تەواوی مێتودە بارزگانی و میدیایی و ئابوورییەكەی بۆ دژایەتی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم و دەستپێكردنی كەمپەینێك بەناوی نەخێر بەرجەستەترین بەڵگەیە پێمان دەڵێت كوردستان بۆ چ ستراتیژێكی قووڵ خەبات دەكات .
 
ھاوكات “جێنگ ساگنێچ” ئاماژە دەكات كە كریستیانەكان و تەواوی ئاینزا و نەتەوەكانی تر بە ھەموو جیاوازییەكان پاڵپشتی پرۆسەی ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانن ، كە ئەمەش ڕەنگدانەوەی داوەتەوە لە كارو چالاكی وپێگەكانیانەوە ، ھەرچی ناوچەكانی كیشە لە سەری ئیدارەی دەروەی ھەرێمیش ھەیە بە شاری كەركووكەوە رۆژێك دوای ڕاگەیاندنی ڕۆژی ئەنجامدانی رێفراندۆم لە ٩/٢٥ بڕیاری پشگیری و ئەنجامدانی پرۆسەكەیان كردووە لە ناو ناوچانەی كەپێكھاتەیەكی تێكەڵاوی ئەتنیكی و ئاینی و مەزھەبی تێدایە .
 
 
“جێنگ ساگنێچ” لە ڕۆژنامەی زە جورەسەلێم پۆستی نێودەوڵەتی دەڵێت راستە ئەنجامدانی ڕاپرسی و خەبات بۆ كوردستانێكی سەربەخۆ و خاوەن سنورلە جوگرافیایەك كە ئێران و توركیا و سوریا وعێراق دراوسێ بێت كارێكی زۆر ئەستەمە ڕەنگە تووشی كۆمەڵێك ڕێگری و فشار و ترساندنیش ببنەوە لە ھەموو ڕوویەكەوە بەڵام ھێزی بەرگری و توانای خۆڕاگری كوردستانیش زۆر بەھێزە ھەموو كەرەستە و میتۆدەكان لە سەدەی ڕابردوو بە كار ھاتوون و تاقی كراونەتەوە بەڵام نەیانتوانی ڕێگر بن لە بەردەم خەونی كوردستان بۆ ئازادی و دیموكراسی و سەربەخۆیی .
Back to top button