بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید كاكه‌ وه‌ڵامی كه‌مپینی ( من مرۆڤ نیم چونكه‌ كوردم) ده‌ده‌نه‌وه‌

پاش ئه‌وه‌ی كه‌مپینی من مرۆڤ نیم چونكه‌ كوردم كه‌ له‌ژێر ناوی له‌ئێستادا نه‌خێر بۆ ریفراندۆم، بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ن، ڤیدیۆیه‌كی سه‌ید كاكه‌ كه‌ له‌ دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا له‌دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فه‌رمی كه‌مپینی من مرۆڤ نیم چونكه‌ كوردم، ئێن ئارتی ئه‌نجامی دابوو به‌كار ده‌هێنن دژی ریفراندۆم بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید كاكه‌ وه‌ڵامی تووندی ئه‌و كه‌مپینه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌، ده‌لێـ”سەید کاکە بەھەموو شێوەیەک لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانە و خۆیشی بە سەربازێکی گیانفیدای ڕێگەی سەربەخۆیی کوردستان دەزانێت، ھاوشان لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی ” ئامادەی سەردانانە لەو ڕێیە پیرۆزە” ، با کەسی دیکە ھەوڵ نەدات لە ڕێی چەواشەکردنی خەڵکیەوە بازاڕی خۆی گەرم بکات،

كوری سه‌ید كاكه‌ به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید كاكه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوو”لەماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو، چەند پەیج و سایتێکی نامەسئول بەشێوەیەکی ڕێکخراو، پارچە ڤیدیۆیەکی ( سەید کاکە)یان بڵاوکردۆتەوە کە مێژووەکەی بۆ دووساڵ بەرلەئێستا دەگەڕێتەوە، دەیانەوێ بەڕێگەی چەواشەکردنی خەڵکەوە، وا بگەیەنن کە ئەو قسانەی سەید کاکە لە دژی پرۆسەی ڕیفراندۆم و پارتی دیموکراتی کوردستانە.

هه‌روه‌ها كوری سه‌ید كاكه‌  سه‌روان سه‌ید كاكه‌، ده‌شلێـ” ئەو دیمانەیەی سەیدکاکە کە دووساڵ بەرلەئێستا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕتی ئەنجامدراوە، ئەوکاتەبوو، کە ترسی ڕوودانی شەڕی ناوەخۆ دووبارە یەخەی خەڵکی کوردستانی گرتبۆوە، ئەوکات و ئێستایش سەید کاکە بەھەمان نەفەسەوە دژی ھەر ھەوڵێک قسە دەکات و تێدەکۆشێ کە بیەوێت ئاگری شەڕی ناوەخۆ ھەڵبگیرسێنێتەوە.
کەچی بەداخەوە، دوژمنانی سەربەخۆیی کوردستان ئەو ڤیدیۆیەیان قۆستۆتەوە و لەژێر تایتڵی (دژی ڕیفراندۆم و پارتی دیموکراتی کوردستان) دووبارە بڵاویانکردۆتەوە.
له‌كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌ی كوری سه‌ید كاكه‌ دا هاتووه‌” لێرەوە بۆ گشت خەڵکی کوردستان و ڕای گشتی ڕوونی دەکەینەوە، کە سەید کاکە بەھەموو شێوەیەک لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانە و خۆیشی بە سەربازێکی گیانفیدای ڕێگەی سەربەخۆیی کوردستان دەزانێت، ھاوشان لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی ” ئامادەی سەردانانە لەو ڕێیە پیرۆزە” ، با کەسی دیکە ھەوڵ نەدات لە ڕێی چەواشەکردنی خەڵکیەوە بازاڕی خۆی گەرم بکات، سەربەخۆیی کوردستان خەونی سەدان ساڵەی کورد و ئاواتی پەنجا ساڵ خەباتی کەسانی وەک سەید کاکەیە ، بێگومان سەر دەکەوێت و دوژمنانیش ڕیسوا دەبن.
Back to top button