سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی شەممە 12ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەدین بە سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم كۆبۆوە.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه” لەو كۆبوونەوەیەدا سەردانی چاوەڕوانكراوی شاندە باڵاكەی هەرێم بۆ بەغدا بە مەبەستی دانوساندن لە مەڕ پرسە سیاسییەكان و ئاییندەی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كرا و هێڵە گشتییەكان و ناوەڕۆكی دانوساندنەكانیش دیاری كرا.
شاندی بەغدای ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە، کە بڕیاری پێکهێنانی درا، سێ‌جار کۆبووەتەوە. بڕیارە شاندەکە رۆژی دووشەممە 14-8-2017 سەردانی بەغدا بکات.
شاندەکەی بەغدای ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم پێکهاتوون لە رۆژ نووری شاوەیس، د. فوئاد حوسێن، سەعدی پیرە، محەممەد ئەحمەد، ماجید عوسمان، رۆمیۆ هەکاری و ڤیان دەخیل.