گۆڕان داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كات
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ئه‌مرۆ 12ی 8ی 2017 كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر راسپارده‌ی جڤاتی گشتی گۆڕان ئه‌نجامدا، له نوێترین لێدوانی دوای كۆبوونه‌وه‌كه، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كات، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی جیڤاتی نیشتمانی گۆڕان ده‌لێـ”گۆڕان پاکێجێکی سیاسیی نوێی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتیدا تاوتووێی بکات. دەشڵێت “ئەگەر لەسەر پاکێجە سیاسییەکەی گۆڕان رێکبکەوین، پەرلەمان کارا دەکرێتەوە و یاسا بۆ ریفراندۆم دەردەکات”.
شێروان ئیبراهیم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان به كه‌ناڵی رووداوی راگه‌یاندوو” گۆڕان کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی رەتناکاتەوە و داوای دیاریكردنی “سه‌قفی زه‌مه‌نی” بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات. هاوکات داوای دواخستنی ریفراندۆم دەکات تاوەکو ئەو کاتەی “کۆدەنگی نیشتمانی” لەسەر دەبێت”.
دوای 7كاتژمێر له كۆبوونه‌وه له‌جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، گۆڕان بریاری دا پاش كه‌مێكی تر راگه‌یاندراوێك بڵاو بكاته‌وه، سه‌باره‌ت به بریاره‌كانی ئه‌مرۆش گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی ره‌ت نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام داوای دواخستنی ریفراندۆم و سه‌قفی زه‌مه‌نی و كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تر ده‌كات”.