راگهیاندراوی جڤاتی نیشتمانی بزووتنهوهی گۆڕان داوای دواخستنی ریفراندۆم بۆ كاتی نادیار دهكات
له راگهیاندراوێكدا بزووتنهوهی گۆڕان كه ئهمرۆ جڤاتی نیشمانی گۆڕان رایگهیاندووه،بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆکردنی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێ بۆ چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان”.
ههروهها گۆڕان لهبارهی راگهیاندنی سهربهخۆی كوردستان و ریفراندۆم، له راگهیاندراوهكهدا دهلێـ”راگەیاندنو دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ئامانجی هەمو خەڵکی کوردستانو بزوتنەوەی گۆڕانە. ریفراندۆم ئامرازێکە پێش راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێ. بەڵام بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە (٢٠١٧/٩/٢٥) لە دەرەوەی زەمینەسازی یاساییو هەلومەرجی لەباری سیاسیو ئابوریو ئەمنیو کۆمەڵایەتی دراوە، بە تایبەتی کێشەی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان. بۆیە پێویستە ئەم پرسە بۆ کاتو هەلومەرجێکی لەبار دوابخرێو بخرێتەوە بەردەم پەرلەمانی کوردستان”.
ههر له راگهیاندراوهكهدا هاتووه”پەرلەمانی کوردستان، دوای رێکەوتنی سیاسی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان، ئاسایی بکرێتەوەو درێژە بە کاری یاسادانانو چاودێری بکاتو بەردەوام بێت لە هەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بۆ چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی دیموکراسی لە کوردستان.
له خاڵی پێنجهمی راگهیاندراوهكهی گۆڕاندا هاتووه”هەڵبژاردنە گشتییەکان لە وادەی یاسایی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجام بدرێن.