بەڤیدیۆ.. ئێران بە دانانی ئاڵای كوردستان پێشوازی لە ژووری بازرگانی هەولێر دەكات

بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی پەیوەندیە بارزگانیەكانی نێوان هەولێر و تاران, شاندێكی ژووری بارزاگانی هەولێر سەردانی تارانیان كرد, شاندەكەی هەرێمی كوردستان لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران دوو پرۆتۆكۆلی ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە واژۆ دەكات.
لە رێوڕەسمی واژۆكردنەكە، كە رۆژی شەممە 12\8\2017 لە تاران لەنێوان شاندێكی یەكێتیی ھاوردە و ھەناردەكاران و ژووری بازرگانیی ھەولێر لەلایەك و بەرپرسانی ئابووریی ئێران واژۆ كراوە، ئاڵای كوردستان بەبێ دانانی ئاڵای عێراق، لەسەر مێزەكە دانراوە.
ئەو شاندە ئابوورییەی كوردستان لە چیوارچێوەی كۆنفرانسێكی ئابووریی جیھانی، كە نوێنەری24 وڵاتی جیهان بەشدارییان تێدا كردووە، سەردانی تارانی كردووە.
لە پرۆتۆكۆلە ئابوورییەكاندا، جەخت لەوە كراوەتەوە، كە بازرگانیی نیوان ھەولێر و تاران بەردەوام دەبێت و نووسینگەی بازرگانانی ئێران لە ھەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و نووسینگەی بازرگانانی كوردستانیش لە ئێران دەكرێتەوە.

Back to top button