ئێران.. دادگا بڕیاری لە سێدارەدان بۆ چەندین مێردمنداڵ دەردەكات

لەگەڵ ئەوەی چەندین جار لە لایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە ئێران ئاگادار كراوەتەوە لە ئەنجامدانی پێشێلكاری لە سێدارەدانی گیراوانی سیای و مندالان و مێرمندالان, بەڵام ئێران بەردەوامە لە لەسێدارەدانی هاوڵاتیانی ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٠ی ئابی ٢٠١٧ حكمەتی كۆماری ئێران گەنجێكی بەناوی “عەلی رەزا تاجیكی” كە تەمەنی ٢٠ ساڵ بو لە سێدارەدا و بڕیاری لە سێدارەدان بۆ ٨٦ منداڵی دیكە دەركراوە.

پاش لە سێدارەدانی عەلیڕەزا تاجیكی لە گرتووخانەی شاری شیراز، عاسمە جەهانگیر راپۆرتنێری تایبەتی دۆخی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە “لە سێدارەدانی عەلیڕەزا تاجیكی لە تەمەنی مێرمنداڵیدا بەپێچەوانەی بڕیارە و ڕێككەتنامە نێودەوڵەتییەكانە و دادگایی كردنی ئەم كەسە ڕەوتێكی دادپەروەرانەی تێنەپەڕاندووە”.

عاسمە جەهانگیری ئاماژەی بەوەشداوە “لە سێدارەدانی عەلیڕەزا تاجیكی كە بە تۆمەتی كوشتنی لاوێكی شیرازی تەمەن ١٥ ساڵی زیندانی كرابوو، پاش ٥ ساڵ لە تەمەنی ٢٠ ساڵی، ڕۆژی ٥شەممە ١٠ی ئابی لە زیندانی عادڵاوای شیراز لە سێدارە دراوە”.
لە سێدارەدانی ئەم مێرمنداڵە پاش دوو جار دواخستن بەپێچەوانەی جاڕنامەی مافی منداڵانە كە ئێران واژۆی كردووە.
عاسمە جەهانگیر لە درێژەی قسەكانیدا وتوشیەتی “نیگەرانی من لەوەیە كە عەلیڕەزا لە ژێر ئازار و ئەشكەنجەدا دانی بە تاوانەكەی نابێت، چونكە تاجیكی رایگەیاندبوو كە لە ژێر ئەشكەنجەدا تاوانی كوشتنی وە ئەستۆ گرتووە و لەمبارەوە هیچ لێكۆڵینەوەیەك نەكراوە”.
نووسینگەی تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەوەشی ئاشكرا كردوە “تاجیكی لە پێشێلكردنی مافی هەبوونی پارێزەر و بێخەبەربوونی بنەماڵەكەی لە ماوەی ١٥ ڕۆژ مانەوەی لە ژووری تاكەكەسی ناڕەزایەتی دەربڕیبوو”.

ئەو نوێنەرەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەوەشی وتووە “لە ئێراندا تاوەكو مانگی تەمموز تا ئێستا ٣ مێرمنداڵی دیكە لە سێدارە دراون و ٨٦ منداڵی دیكەش چاوەڕێی ئێعدام دەكەن”.

Back to top button