گۆڕان هاوشێوه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوور له‌هه‌ڵی په‌كخستنی ریفراندۆمیش دایه
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه له‌وكاته‌ی كه گۆڕان دروست بووه، هیچ ته‌كانێكی سیاسی به‌ئاراسته‌ی چاكسازی و باشتر كردنی دۆخی حكومرانی و یاسایی نه‌نراوه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، گۆڕان هه‌موو پرۆژه‌كانی په‌كخستووه، تا كار گه‌یشته په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان”.
چاودێرانی سیاسی ده‌شلێن” گۆڕان سه‌ره‌تا هه‌موو ئامانجی ئه‌وه بوو كه رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌بار ببات، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ستبه‌ر بوو، پاشان هه‌وڵی دا پرۆژه‌ی ده‌ستوور په‌كبخات، ئه‌وه‌شی كرد و پرۆژه‌ی ده‌ستووری به‌نایاسایی له‌سه‌ر ره‌فه‌كانی په‌رله‌مانی قایم كرد، كه به ده‌نگی 97 ئه‌ندام په‌رله‌مان تێپه‌ری بوو له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵام گۆڕان رێگری كرد له پرۆژه‌ی ده‌ستوور و رێگای نه‌دا بخرێته ده‌نگدانه‌وه به‌نایاسای گهراندیهوه”.
هه‌روه‌ها به‌شێك له چاودێران پێشیان وایه” گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی هێنا ناو په‌رله‌مان به‌ناوی هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام نه‌ك هه‌مواره‌كه له رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندام په‌رله‌مان شكه‌ستی هێنا، به‌ڵكو په‌رله‌مانیشی په‌كخست، دووساڵی خه‌ڵكی خه‌ریكی ره‌قه‌مه وههمیهكانی سۆران و عه‌لی حه‌مه ساڵح كرد”.
له‌نوێترین هه‌ڵوێستی دا گۆڕان داوای دواخستنی ریفراندۆم بۆ كاتی نادیار ده‌كات، گوایه له‌ئێستادا یه‌كرێزی نیشتمانی نیه، جا خۆ ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌ته‌نیا دژایه‌تی هێزه‌كان بكات، هه‌تا رۆژی قیامه‌ت یه‌كرێزی دروست نابێت، كه‌وایه، هیچ زه‌مانه‌تێكی یاسایی و سیاسی نیه، بۆ دواخستنی ریفراندۆم ته‌نها ئامانجی ئه‌وه‌یه وه‌ك هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پێشوو له‌سه‌ر ره‌فه‌ی په‌رله‌مان رزی بكات، خۆشی به‌رده‌وام له‌دژی یه‌كرێزی لایانه‌كان بێت، ئه‌مه‌ش ببێته ده‌رفه‌ت بۆ به‌هێز بوونی حشدی شه‌عبی و هێرش بكاته سه‌ر كوردستان و به‌هێز كورد به‌ره‌و شاخه‌كان بباته‌وه”.
چاودێرانی سیاسی هه‌روه‌ها دهشلێنــ، ئه‌وه‌ی گۆڕان داوایی ده‌كات گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت، ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان بۆ ئه‌به‌د كۆتایی پێدێت، بۆیه نابێت هیچی تر له‌ژێر وه‌همه‌كانی گۆڕاندا خه‌ڵكی كوردستان باج بدات”.