نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا:بۆمێژوو ده‌لێم ریفراندۆم دوابخرێت بۆهه‌تاهه‌تایه‌ سه‌ربه‌خۆی كورد كۆتایی دێت

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌رێگای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ داوا له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی كه‌ ئه‌مریكا پێی باشه‌” ریفراندۆم دوابخرێت، بارزانی داوای زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ سه‌قفێكی زه‌مه‌نی، له‌هه‌مان كاتیش چه‌ندین ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌” پێمان باشه‌” داوای دواخستنی ریفراندۆمیان كردووه‌، به‌ڵام بارزانی بۆ دواخستنی ریفراندۆم داوای سه‌قفێكی زه‌مه‌نی، بۆ دواخستنی ریفراندۆم له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌، بۆیه‌ بارزانی به‌ئاشكرا گوتوویه‌تی دواخستنی ریفراندۆم ، ئه‌سته‌مه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوا ناخرێت، ئه‌گه‌ر داواش ده‌كه‌ن، ده‌بێت سه‌قفێكی زه‌مه‌نی دیاری بكرێت”.

هه‌ر له‌باره‌ی دواخستنی ریفراندۆم بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ لیستێكی پێشمه‌رج دا بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كه‌ن بۆ كاتێكی نادیار، له‌به‌رامبه‌ردا دلاوه‌ر ئاژگه‌ی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ده‌لێـ”بۆ مێژوو دەڵێم، ئەگەر ئەم رێفێراندۆمە دوابخرێت دەبێت گەلی کوردستان ھەتا ھەتایە دەولەتی سەربەخۆ لە بیر کات”.

هه‌ر له‌باره‌ی دواخستنی ریفراندۆم و داواكاریه‌كانی گۆڕان، چاودێرانی سیاسی پێیان ئه‌م داواكاریه‌ داواكاریه‌كی هاوشێوه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌سته‌مه‌ بارزانی ریفراندۆم بخاته‌ نێو گفتوگۆیه‌كی هاوشێوه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور و ریفراندۆم له‌كاتی خۆیدا ده‌كرێـت”

Back to top button