وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی تووندی حشدی شه‌عبی دایه‌وه
له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری فەرماندەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەداتەوە، کە پێی وابووە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ”ناهێتە دی و تەنیا رێکلامی سیاسییە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌تووندی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی داهاتووه” ده‌ڵێت ئه‌رك و كاری ئه‌بوموهه‌ندیس دیاره و باشتره كاری خۆی بێت”.
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە هەروەها رایگەیاندووە، ئەرک و کاری ئەبومەهدی موهەندیس دیارە و “باشترە سەرقاڵی ئەرک و کاری خۆی بێت” و پرسێک، کە پەیوەندیی بەوەوە نەبێت، باشترە قسەی لەسەر نەکات.
روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەبو مەهدی موهەندس، جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی لە لێدوانێکدا کە لە کەناڵی شەرقییە و چەند شوێنێکی دیکە بڵاوبووەتەوە، رێگەی بەخۆی داوە قسە لەسەر بابەتی سەربەخۆیی کوردستان بکات و پێیوایە سەربەخۆیی کوردستان نایەتەدی و تەنیا رێکلامی سیاسی و هەڵبژاردنە.
لە وەڵامی ئەم زێدەڕۆییە، بەم بەرپرسە سەربازییەی حەشد دەڵێین کە ئەرک و کارەکەت دیارە چییە و باشترە سەرقاڵی ئەرک و کاری خۆی بێت، بابەتێک کە پەیوەندی بەتۆ نەبێت و کاری تۆ نەبێت، بۆت نییە قسەی لەسەر بکەی.
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
13ـی 8ـی 2017