نه‌جمه‌دین كه‌ریم:ئه‌و شانده‌ی ده‌چێته‌ به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركووكیش ده‌كات

پارێزگاری كه‌ركووك نه‌جمه‌دین كه‌ریم، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند”زۆرجار داوامان لە حكوومەتی عێراق كردووە، بڕیاری ئازادكردنی حەویجە بدات، ھێزی پێشمەرگە ھەموو كات ئامادەیە بۆ رزگاركردنی حەویجە لە دەست داعش، كە دەست پێنەكردنی ئۆپەراسیۆنەكە ھۆكارەكەی پێشمەرگە نییە ده‌شلێـ”دڵنیام 25 ئەیلوولی ئەمساڵ خەڵكی كوردستان بەشداری ریفراندۆم دەكات”.

پێكهێنانی شاندێك له‌ ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆم بۆ به‌غدا و نوێنه‌رایه‌تی كردنی كه‌ركووك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌می شاری كه‌ركووك ده‌شلێـ”ئەو شاندەی دەچێتە بەغدا شاندی ھەرێمی كوردستانە و نوێنەرایەتی خەڵكی كوردستان دەكەن، كەركووكیش بەشێكە لە كوردستان، لەبەر ئەوە شاندەكە بە شاندی خۆمان دەزانین”.

وابڕیاره‌ سبه‌ی 14ی 8ی 2017 شاندێك كه‌ پێكهاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمه‌، سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.

Back to top button