پارتی وه‌ڵامی گۆڕان ده‌داته‌وه‌

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، محمود محه‌مه‌د ده‌لێـ” دوای دیراسه‌كردنی هه‌ڵوێسته‌كانی گۆڕان كه‌ له‌راگه‌یاندنه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، وه‌ڵامی گۆڕان ده‌ده‌ینه‌وه‌”.

محمود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، 13ی 8ی 2017 له‌لێدوانێكدا، رایگه‌یپاند، کە پاش دیراسەکردن ھەڵسەنگاندنی راگەیەندراوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان، خەڵکی کوردستانی لێ ئاگادار دەکەنەوە ده‌لێـ” له‌ راگه‌یاندنه‌كان ناوه‌رۆكی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی گۆڕانمان بیستووه‌”.

ئه‌و گوته‌بێژه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە: “لە ڕێگای دەزگاکانی راگەیاندنەوە لە ناوەرۆکی ڕاگەیێندراوەکەی گۆڕان ئاگادار بووین، ھەڵبەتە دوای دیراسەکردن و ھەڵسەنگاندنی راگەیێندراوەکەیان، بەو شێوەیەی کە بە بەرژەوەندی زانرا، وەڵاممان دەبێ و خەڵکی کوردستانی لێ ئاگادار دەکەینەوە”.

دوێنێ شەممە 12/8/2017، بزووتنەوەی گۆڕان له‌ راگه‌یاندراوێكدا لیستێكی پێشمه‌رج، داناوه‌، بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ دیارترین پێشمه‌رجه‌ی دواخستنی ریفراندۆمه‌ بۆ كاتێكی نادیار، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پاش دوو ساڵ هێشتا بۆچوونی گۆڕان درێژه‌ پێده‌ری قه‌یرانی سیاسیه‌كانه‌”.

Back to top button