گۆڕان جێبه‌جێكردنی هیچ مه‌رجێكی به‌ڵاوه گرینگ نیه ته‌نها دواخستنی ریفراندۆم نه‌بێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، گۆڕان جێبه‌جێ كردنی هیچ مه‌رجێكی بڵاوه گرینگ نیه ته‌نها دواخستنی ریفراندۆم نه‌بێت، سه‌رچاوه‌یه‌ك چه‌ند زانیاریه‌كی له‌و باریه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه گۆڕان نه بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی به‌ڵاوه گرینگه، نه كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ڵاوه گرینگه، نه دەستەبەرکردنی شەفافییەت لە داهاتی نەوت و گاز وه‌ك ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندووه، ته‌نها دواخستنی ریفراندۆم ئامانجی گۆڕانه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه، نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، گۆڕان له‌و پێنج مه‌رجه‌ی كه به‌ناوی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان خراوه‌ته روو، هیچ یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی به‌ڵاوه گرینگ نیه ته‌نها دواخستنی ریفراندۆم نه‌بێت، له‌سه‌ر هه‌موویان سازش ده‌كات، وه‌ك له خاڵی یه‌كه‌می دا هاتووه(هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەکەوتی مووچە، دەستەبەرکردنی شەفافییەت لە داهاتی نەوت و گاز، پەرلەمانی کوردستان دوای رێککەوتنی سیاسی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان، ئاسایی بکرێتەوە، هه‌تا یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش شایانی سازشه لای گۆڕان، له خاڵی پێنجهمش ده‌توانێت سازش بكات، كه ده‌لێـ”هەڵبژاردنە گشتییەکان لە وادەی یاسایی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجامبدرێن” ته‌نها خاڵی سێهه‌م نه‌بێت، كه ده‌لێت ریفراندۆم ده‌بێت دوابخرێت، ته‌نها له‌و خاڵه‌دا سازش ناكات”.
هه‌ر له‌و باریه‌وه مونا قەهوەچی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم رایگه‌یاند” هەرچەندە بەپێی راگەیێندراوەکەیان، بزووتنەوەی گۆڕان نایەوێت پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە.بۆیه لەماوەی ئەم هەفتەیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەت و پەرلەمان کۆدەبێتەوە.”